چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان گێڕی ئۆتۆماتیكه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانە و شۆفێر ماندوو ناكات، بەڵام رەچاو كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە باشترە و ئۆتۆمبیلەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر پارێزراو دەبێت.


–تەنها ئیستۆپ – برێك بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل نەك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.

– لەكاتی وەستاندا، هاند برێك راكێشە بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت.

– لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخە سەر "N” و برێك راكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر "D” بیهێڵیتەوە.

– وریابە، تا ئۆتۆمبیل بەتەواوی نەوەستێ، گێڕ مەگۆڕە بۆ "P” چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات.

– پێویستە بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە 150 هەزار كم زیاتر لەسەری نەڕۆیت و زوو فەحسی بكە نەكا كەم بكات.

– نەكەی هەر گیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم رۆیشتنەوە گێڕی "D” بگۆڕی بۆ "R” چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورت دەكاتەوە.

– ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت لە 20 كم زیاترە، هەرگیز بیر لەوە مەكەرەوە كە گێڕەكەی لە "N” ەوە بگۆڕێ بۆ "D” یان بە پێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپ دەكات.

– كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر "N” پێ بە سلێكتەری بەنزیندا مەنێ و پاشان لەپڕ بیدەیتە "D” بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە.

– كارێكی باش ناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت بۆ 10 چركە زیاتر راگرت و گێڕەكەی لەسەر "D” باشترە بیدەیتە گێڕی و "N” هاند برێك راكێشە.

_ واز لەو خوە بێنە كە هەر ئۆتۆمبیلەكە وەستاند خێرا گێڕەكە بدەیتە "P” بەتایبەتی لەكاتی وەستان لە ترافیك لایتدا.

هــ. ر


AM:08:38:25/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 40769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت