ژمارەیەك كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوورخرانەوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەسپاكییەوە، كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گەڕایەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، بەڵام ژمارەیەكیان دوورخرانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ماوەی دوو رۆژە ناوی كاندیدی لیست و قەوارە سیاسییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوای وردبینیكردنیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەسپاكییەوە گەڕاوەتەوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بەڵام ژمارەیەك كاندید دوورخراونەتەوە، هەر بەپێی زانیارییەكانیش، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوە بكات.

بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، دوو هەفتە لەمەوبەریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكانی رەوانەی ئەو دوو لایەنە پەیوەندیدارە كرد بۆ وردبینیكردن. 


PM:12:08:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 11780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو