له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، توركیا رسوماتی له‌سه‌ر هه‌ندێك هاورده‌ی ئه‌مریكا زیادكرد و له مه‌رسومێكدا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته واژوی كردوه بڕیاردراوه رسوماتی سه‌ر ئۆتۆمبیل به‌ڕێژه‌ی 120% زیاد بكرێت.
هه‌ر له مه‌رسومه‌كه‌دا هاتووه كه رسوماتی سه‌ر خواردنه‌وه كحوڵییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 140% و رسوماتی سه‌ر توتن به رێژه‌ی 20% زیاد كراوه.
هاوكات توركیا رسوماتی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی جوانكاری و برنج و خه‌ڵوزیش زیاد كرده، له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه فوئاد ئۆكتای، جێگری ئه‌ردۆغان وتویه‌تی كه زیادكردنی رسوماتی سه‌ر هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و هێرشه ئابورییه‌ی واشنتن ده‌یكاته‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره.
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له توركیا ده‌ژی.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
دواتریش مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی كۆنگره‌ی ئازادییه ئایینیه‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازكرابو، به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابوریی توندی بەسەر توركیا كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئازاد نه‌كه‌ن و نه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
مایك پینس وتی: "به‌ناوی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: پێویسته یان قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكه‌ن، یان خۆتان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سزا ئاماده بكه‌ن".
ئەندرۆ برۆ‌نسن- قەشە دەستبەسەرکراوە ئەمریکاییەکە لە تورکیا
AM:11:14:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه