زاخۆ..شۆفێران ده‌توانن سزاكانی سه‌ریان به قیست بده‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆ ھاوكاریكردنی شوفێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی قه‌زای زاخۆ و دانه‌وه‌ی سزای ئۆتۆمبێلی بۆ ئه‌و شۆفێرانه كرد به‌قیست كه به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه غه‌رامه كراون.
ھۆبه‌ی تۆماركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای زاخۆ راگه‌یاند: بۆ ئاسانكاری و سوككردنی باری سه‌رشانی شوفێران، دانه‌وه‌ی سزاكانی هاتوچۆی له‌سه‌ریان كردوه به قیست، ئاشكراشیكردوه كه شۆفێر ده‌توانێت له ماوه‌ی ساڵێكدا سزاكه‌ی بداته‌وه.
هاوكات به‌شیر یوسف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ھاتووچۆی زاخۆ رایگه‌یاندووه، ھۆبه‌ی تۆماركردن ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێره‌كانی زاخۆ ده‌كاته‌وه بۆ دانه‌وه‌ی سزای سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان، ده‌توانن له‌مڕۆوه و له ماوه‌ی ساڵێكدا سزاكانیان به‌شێوه‌ی قیست بده‌نه‌وه.
AM:09:59:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت