پێنجوێن..پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ماتۆڕسكیل و 60 پارچه چه‌قۆدا گرت
وێستگه نیوزـ
به‌شی پۆلیسی قەزای پێنجوێن كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانییه، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و 60 پارچه چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ردا گرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد: "هه‌ڵمه‌ته‌كه لەسەر ڕاسپاردەی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدراوه و تیایدا هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ده‌ستیگرتوه بەسەر 2 ماتۆڕسكیلسی بێ سەرەتا و 60 پارچە چەقۆ و بۆكس خەنجەردا."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه هەڵمەتی گەڕان و پشكنین لە سنوری قەزای پێنجوێن بەردەوامی دەبێت و بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزیش، بەشی پۆلیسی پۆلیسی پێنجوێن سەرجەم هێزەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆدابینكردنی كەشێكی ئارام بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە.
AM:09:48:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت