نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15 ئابی 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ دیاریكراون.

ئاكام عه‌بدوڵا، له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 150 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 138 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 12 هه‌زار و 100 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركی به‌ 21 هه‌زار و 250 دیناره‌.


AM:09:33:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت