به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو: چاوه‌ڕوانین یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ن
د.هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ بەڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه و ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، د.هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باسی له‌هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه كرد و وتی" ئێمه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامانه‌ی جیاکردنەوەی دەنگەکانمان بەدەست ره‌تكرده‌وه چونكه بڕیاره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه و ژماركردنوه‌ی ده‌نگه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وه ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌ت دان بوو به ده‌رئه‌نجامه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژاردن سكاڵاشمان تۆماركردووه ، ئه‌گه‌ر تانه‌كان ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وا هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كانی دیكه ده‌گرینه به‌ر."
له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كانی ئه‌و چوار حزبه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان؟ د.هادی عه‌لی وتی" هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار بكاته‌وه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌و چوار لایه‌نه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی سودمه‌ند ده‌بن، ئێمه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هات وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه كردمان هه‌تا كۆمسیۆن سڕكرا و یاسا ده‌ركرا به‌ڵام به‌داخه‌و ئه‌نجامه‌كان به‌هه‌مان شێوه وه‌ك خۆی ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه، ئێستاش هەموو ڕێگەیەکی یاسایی دیکە دەگرینەبەر."
رۆژی شەممە 11ی ئابی 2018، چوار لایەنی هەرێمی کوردستان کە بەلایەنە ناڕازییەکان ناودەبرێن، کۆبونەوە، پاشان راگەیەنراوێکیان بڵاوكرده‌وه و وتیان" دیالۆگی نیشتمانی بەرپرسیارانە بەپێویست دەزانین."
ڕۆژی دووشەممە 13ی ئابی 2018، هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" خۆی ئه‌وه كێشه‌كه‌یه كه ئه‌و لایه‌نانه له‌هه‌مان كاتیش‌دا رایانگه‌یاندووه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ڕەتده‌كه‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆیان ڕونتر بكه‌نه‌وه ئایا ئاماده‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی داهاتوو به‌شداربن ؟وه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی دابنیشن؟، تا ئێستا ئه‌و لایه‌نانه وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستیان ڕۆشن نیه ."
به‌لام د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نانه وتی" ئه‌و دیالۆگه نیشتمانیه‌ی وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه داوامان كرد مه‌به‌ستمان بوو كه ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕۆین حاڵه‌تێكی نائاسایی له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا هه‌یه یه‌كێك ده‌ڵێت با دوابخرێت، یه‌كێكی ده‌ڵێت بایكۆت، یه‌كیَكی تر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، مه‌به‌ستمانه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشین و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و حاڵه‌ته نائاساییه بدۆزینه‌وه."
رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند " خاوبوونەوە لە هەڵوێستی چوار لایەنەکە بەدی دەکرێت هەتا دوای بەیاننامەکە قسەم لەگەڵ وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان و سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کرد ئەوانیش ئەو خاوبوونەوەیە بە ئیجابی وەسف دەکەن."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان قسه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی ڕه‌تناكاته‌وه و ده‌ڵێت" هۆكاری ئه‌و خاوبونه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ته‌كه‌مانه چونكه ناوچه‌كه و عیراق خۆی ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بۆته‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه."
هه‌ریه‌كه له سه‌عدی پیره و هۆشیار سیوه‌یلی له وتوێژه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماده‌یی پارتی و یه‌كێتیان پیشاندابوو بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ چوار لاینه‌كه، سه‌عدی پیره وتبووی"ئه‌وان بێن بۆ گفتوگۆ ده‌رگامان كراوه‌یه، یاخود ئه‌وان بیانەوێت و پێیان گرنگ بێت ئێمە خۆمان سەردانیان دەکەین."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چوار لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ بكه‌ن ؟ د.هادی عه‌لی وتی" پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه وه ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌توانم بڵێم ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بێگومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چوار لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایەنه عیراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق؟ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی وتی: هێشتا بڕیاری ئه‌وه وه‌رنه‌گیراوه كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌ك وه‌فد بچینه به‌غدا ."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه له‌پڕۆسه‌ی سیاسی (په‌رله‌مان و حكومه‌ت)ی عیراق له‌داهاتوو به‌شداری ده‌كه‌ن؟ د.هادی عه‌لی وتی"ئه‌م چوار لایه‌نه ڕاسته 11 كورسییان هه‌یه، ڕاستە ناڕازین له‌و ئه‌نجامانه به‌ڵام ئه‌م 11 كورسیه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆیه وامان به‌باشزانی هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه به‌شداری له‌په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ین به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌به‌شداری له‌حكومه‌ت هێشتا قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه نه‌كراوه."
AM:09:14:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت