وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا


وێستگه‌ نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقیان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عیراق، كرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مایكڵ‌ پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌یان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقیان تاووتوێ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانی عیراق كرد كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ڕوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عیراق، كرده‌وه‌.

پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاركراون، به‌تایبه‌تی ئێزدی و كرستیانه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.



PM:11:58:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو