له‌ناو گازینۆیه‌كدا 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 22 تۆمه‌تباری له گازینۆیه‌كدا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "دوای چاودێریكردنی گازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، زانرا له‌به‌شێك له‌و شوێنانه‌دا قومار ده‌كرێت".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها هه‌ڵمه‌تێكی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان ده‌ستیپێكرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به هاوكاری هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا ئه‌مشه‌و له گازینۆیه‌كدا 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت".
ده‌شڵێت: "ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر 1 ملیۆن و 630 هه‌زار دیناری عیراقی و 100 دۆلار و بڕێك له مه‌شروبات و پولی قوماردا".
راشیگه‌یاندووه كه "له ئێستاشدا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له ته‌واوی گازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامییان ده‌بێت و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
PM:11:28:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 18742
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت