لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خات
وێستگه نیوز -
به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ت و به نایاسایی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌رمانخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت: "پێویسته شوێنه‌كانی كاركردن مۆڵه‌تیان هه‌بێت".
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ریگه‌یاند؛ له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و تاقیگه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتوه ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار مۆڵه‌تی كاركردنی نییه و به‌نایاسایی كاری كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان وتی: "هه‌موو كار‌و پیشه‌یه‌ك پێویسته مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تایبه‌ت به پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه بنه‌مای كاركردنه‌كه‌یه‌تی".
وتیشی: "به‌هه‌مان شێوه، پێویسته مۆڵه‌تی كاركردنی ده‌رمانخانه‌كان به‌پێی یاسا و مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای پزیشكانی ده‌رمانسازی، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "كاركردنی بێ مۆڵه‌ت نایاسایی و رێگه پێنه‌دراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار داده‌خرێت و رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته به‌ر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "هه‌ر شوێنێكی كاركردن مۆڵه‌تی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به كار‌و پیشه‌كه‌ی نه‌بێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، بۆیه پێویسته شوێنی كاركردنه‌كان مۆڵه‌تیان هه‌بێت".
PM:11:10:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت