ئێران نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
وێستگه نیوز –
كۆماری ئیسلامی ئێران ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ زیادبوونی خواستی نه‌وت له بازاڕه‌كان و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ھهناردهكار كرد و نرخی نه‌وتی خاوی دابه‌زاند.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه به ئاژانسی ئیرنای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئێران بڕیاری دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتی خاوییان ده‌ركردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه كه "زیادبوونی خواستی نه‌وتی خاو و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ھهناردهكار له‌به‌رچاو گیراوه و به‌م پێیه‌ش ئه‌وانیش بڕیاری دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتیان ده‌ركردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ھیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی رێژه‌ی دابه‌زاندنی نرخه‌كه ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ئاب، ئێران 60 تا 80 سه‌نتی له فرۆشتنی نرخی نه‌وت دابه‌زاندووه.
ئێران رۆژانه دوو ملیۆن و 200 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده ده‌كات و نیوه‌ی ئه‌م بڕه‌ش بۆ وڵاتانی چین و ھیندستان ده‌نێرێت، ھاوكات سه‌دا 25ی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێكیش بۆ كۆریای باشوور و ژاپۆن ھه‌نارده ده‌كات.
به‌ھۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه بڕیاره ئه‌مریكا له 5ی تشرینی دووه‌م به‌سه‌ر نه‌وتی خاوی ئێران جێبه‌جێی بكات، كۆریای باشوور و ژاپۆن ھاووردهكردنی نه‌وتی خاویان له‌و وڵاته راگرتبوو.
PM:11:26:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت