دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز -
به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی بۆ ئاستێكی بێ پـێشینه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بازاڕه‌كانی دراو له ئاسیا و ئه‌وروپا جموجۆڵێكی جیاوازیان تێكه‌وت و 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 724 لیره‌ی توركی بوو.
دواتر به‌رائه‌ت ئه‌لبه‌یره‌ق وه‌زیری خه‌زێنه و دارایی توركیا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته كۆبۆوه و رایانگه‌یاند كه رێوشوێنی پـێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیـیه‌كان له بازاڕه‌كانی دراو و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری دابه‌زینی به‌های لیره، به‌وهۆیه‌شه‌وه لیره‌ی توركی كه‌مێك به‌رزبووه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 685 لیره.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له وتارێكیدا بۆ باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره وتی: "هیچ هۆكاری ئابوری نیـه بۆ دابه‌زینی به‌های دراوی توركیا، به‌ڵكو ئه‌مه به‌شێكه له پیلانگێڕییه‌كان دژی توركیا" كه به وته‌ی خۆی له خۆپـیشاندانه‌كانی ساڵی 2013ی مه‌یدانی ته‌قسیمه‌وه ده‌سـتیانپـێكردووه.
پاشان ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرت كه فه‌رمانی كرد گومرگی سه‌ر ئاسن و ئه‌لمنیۆمی توركیا دوو هێنده بكرێت.
ئه‌ردوغان وتیشی: "ناكرێت كه‌سێك له شه‌و و رۆژێكدا بڵێت ئه‌وا گومرگم خسته سه‌ر ئه‌لمنیۆم و ئاسن، چونكه وڵاتان بۆ مه‌ودای درێژخایه‌ن پلان داده‌نێن، بۆیه كه هه‌نگاوی له‌و جۆره ده‌نێن متمانه له ئابوری جیهاندا نامێنێت".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مریكا خۆی به هاوپه‌یمانی توركیا ناوده‌بات، به‌ڵام هه‌نگاوی پـێچه‌وانه ده‌نێت، بۆیه ئه‌مه بۆ ئه‌نقه‌ره جێی قبوڵ نییه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان له ناو توركیا رێوشوێنی پـێوست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ دانانی سنوورێك بۆ دابه‌زینی به‌های لیره، وتی: "هه‌ر كه‌سێك كار به ئاڕاسته‌ی شكاندنی لیره بكات، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه".
PM:09:36:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت