وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ناكرێت قبوڵی بكه‌ین شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێت
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنین به رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام ناگونجێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت".
له وتارێكیدا كه له كردنه‌وه‌ی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزاندا پێشكه‌شی كرد، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه راستگۆبێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیمان و هاوپه‌یمانیمان له ناتۆ".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیشیكرده‌وه: "سه‌رباری هه‌موو جۆره چه‌واشه‌كاری و كه‌مپینه‌كان له‌دژمان، توركیا یه‌كێكه له گونجاوترین وڵاتانی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان".
لێدوانه‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو له‌كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ابی 2018 له وتارێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری ترابزۆن، راگه‌یاند: "بەو ھاوبەش و ھاوپەیمانه ستراتیجیه‌ی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی 81 ملیۆن کەسیدا دەکاتە قوربانیی لەبەرخاتری رێکخراوێکی تیرۆریستی، دەڵێین 'دەی ماڵئاوا".
وتیشی: ئه‌وه‌ی به هاندان و هه‌وڵی كوده‌تا پێیان نه‌كرا، ئێستا ده‌یانوێت به پاره بیكه‌ن، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا پێی ده‌وترێت جه‌نگی ئابوری، توركیا مل بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانتان نادات و ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی ئابورییه، ئێمه ته‌سلیم نابین، ئه‌گه‌ر به دۆلاره‌كانتان هێرشمان بكه‌نه‌سه‌ر، به‌دوای رێگه‌ی تردا بۆ راییكردنی كاروباره‌كانمان ده‌گه‌ڕێین".
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له توركیا ده‌ژی.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
دواتریش مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی كۆنگره‌ی ئازادییه ئایینیه‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازكرابو، به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابوریی توندی بەسەر توركیا كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئازاد نه‌كه‌ن و نه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
مایك پینس وتی: "به‌ناوی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: پێویسته یان قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكه‌ن، یان خۆتان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سزا ئاماده بكه‌ن".
PM:06:29:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت