دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر زیانی خوێ بۆ مرۆڤ
وێستگه نیوزـ
وه‌ك چۆن خوێی زۆر زیانی هه‌یه، ئاواش كه‌میی خوێ هه‌ر زیانبه‌خشه، ئه‌مجاره زانایانی په‌یمانگای كه‌نه‌دا بۆ توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه كه‌میی خۆی ره‌نگه ببێته‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ.
زانا كه‌نه‌دییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردوه و دوای گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ڵێن، خواردنی خوێ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بۆ سیستمی دڵ و مولوله‌ی خوێن به‌سوده.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 90 هه‌زار كه‌س له 18 وڵاتی جیاجیای جیهان كراوه و زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان خواردنی خوێی ئاست به‌رز و نه‌خۆشیدا هه‌یه.
زانایان وتویانه بۆ نمونه له چین تێكڕای ناوه‌ندی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته رۆژانه 13 گرام خوێ ده‌خۆن، چونكه ساسی سۆیا له‌وێ داوایه‌كی زۆری له‌سه‌ره، تێبینیی ئه‌وه‌شیان كردوه كه بونی خوێی زۆر ئاست نزم له له‌شدا ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ.
له كۆتاییشدا زاناكان وتویانه كه توێژینه‌وه‌كه‌یان هۆكاری نوێی كه‌وتوه‌ته ده‌ست، بۆیه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی به‌كارهێنانی خوێ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ سودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه نه‌ك زیان، به‌ڵام هۆشداریی ئه‌وه‌شیانداوه كه خواردنی زیاترله 5 گرام خوێ له رۆژێكیدا زیانی زیاتره نه‌ك سود.
PM:09:35:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 17621
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت