سەرۆكی ئەمەریكا سزایەكی دیكەی توركیای دا

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سزایەكی دیكەی وڵاتەكەی بۆ توركیا زیاد كرد ئەویش بەدوو هێندەكردنی باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی توركیا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندووە، پەیوەندییەكانی واشنتۆن و ئەنقەرە باش نین و بڕیاری داوە بە دووهێندەكردنی گومركی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە توركیا بەو پێیەی دراوەكەیان، لیرەی توركی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلار، ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. 

ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی ئەمەریكا بەرامبەر توركیا لەبەرامبەر دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمەریكی دێت لەلایەن توركیاوە.


PM:04:25:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 24486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت