وه‌زیرێكی پێشووی ئێران: پێویسته رێگری نه‌كه‌ین له دابه‌شبوونی عیراق
وێستگه نیوز –
وه‌زیرێكی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران داوایكرد رێگری نه‌كرێت له دابه‌شبوونی عیراق.
عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان زاده كه یه‌كێكه له وه‌زیره‌كانی پێشووی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پێشتریش وتوومه، پێوسته رێگری نه‌كه‌ین له دابه‌شبوونی عیراق".
عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان زاده پێشتر وه‌زیری ناوخۆی ئێران بووه و وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی پێشووتری ئێران بووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ره‌سمی وڵاته‌كه‌یه‌تی كه هه‌میشه جه‌خت له یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌نه‌وه.
PM:02:45:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت