چه‌كداره‌کانی تورکیا ناوی گۆڕه‌پانه‌كانی عه‌فرین ده‌گۆڕن
پەیکەرەکەی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بەر لە شکاندنی لەلایەن چەکدارەکانی تورکیاوە
وێستگه نیوز –
ئه‌و چه‌كداره ئیسلامییانه‌ی له ئێستادا شاری عه‌فرینیان داگیركردووه ناوی گۆڕه‌پانه‌كانی شاره‌كه ده‌گۆڕن و گۆڕه‌پانێكیشان به‌ناوی سه‌رۆكی توركیاوه ناوناوه.
ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی عه‌فرین كه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه دروستكراوه كه توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات،ناوی سێ گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌یان گۆڕی و گۆڕه‌پانێكیشان به‌ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیاوه ناوناوه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ناوی گۆڕه‌پانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر گۆڕاوه بۆ "چڵه زه‌یتوون" و ناوی گۆڕه‌پانی "نه‌ورۆز" گۆڕاوه بۆ "سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گۆڕه‌پانی "باڵه‌خانه‌ی حكومی" كراوه به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا.
پێشتریش به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی له ره‌فتاره‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی باكووری سوریا گرت.
به‌شار جه‌عفه‌ری كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی سوریا ده‌كات له تووێژه‌كانی ئه‌ستانا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سوچی روسیا وتی: "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له باشووری سوریا جیاوازی له پێشێلكارییه‌كانی توركیا له باكووری سوریا نییه".
وتیشی: "راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی ده‌یه‌مین خولی وتووێژه‌كانی ئه‌ستانا جه‌خت له پابه‌ندبوون به یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه ده‌كاته‌وه".
دوای نزیكه‌ی 60 رۆژ بۆردوومان و هێرشكردن، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/3/18 هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشیای سوپای سوریای ئازاد توانییان بچنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و داگیری بكه‌ن.
PM:02:05:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت