سلێمان مسته‌فا: دواخستنی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدایه
ویستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدایه.
سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له ھه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "به مه‌رسومی فه‌رمی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆمسیۆن ده‌ستی كرد به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه به‌ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات".
وتیشی: "ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه، ئێمه وه‌ك كۆمسیۆن لایه‌نی جێبه‌جێكارین بابه‌تی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ئێمه نه‌كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌پێی یاسا حكومه‌ت مافی پێش خستن یا دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌یه ئێمه به‌رده‌وامین له‌كاره‌كانی خۆمان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان به‌بێ هیچ دوو دڵیه‌ك و ساردبونه‌وه‌یه‌ك، چونكه بابه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌كۆمسیۆنه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه، گه‌ر به‌پێی یاسا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به مه‌رسومێكی تر داوای كرد هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ئه‌وكات ئێمه ئاماده‌كارییه‌كان راده‌گرین، چونكه ئێمه به‌مه‌رسومی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داوای ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنمان لێكراوه ئێمه به‌و مه‌رسومه كارده‌كه‌ین".
سلێمان مسته‌فا له‌باره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان كراوه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی داوامان كردبوو حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی نواند، نازانم چه‌نده خه‌رج كراوه تا ئه‌م ساته، ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئێمه پێشتر داوامان له‌حكومه‌ت كردبوو (ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبێتم) بڕه‌كه‌ی (26-29) ملیار دیناربوو ئه‌و بودجه‌یه چه‌ندی خه‌رجكرا باقیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر حسابی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌لبژاردن و راپرسی له ھه‌رێمی كوردستان-عیراق نه‌یشارده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت زیانی مادی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، له‌وڕووه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت زیانه مادیه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریده‌هێنین، كه‌ره‌سته هه‌یه ده‌توانرێت هه‌ڵبگیڕێته‌وه و خراپ نه‌بێت ئه‌وه نابێته زیان، به‌ڵام كه‌ره‌سته هه‌یه به‌سه‌رده‌چێت له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگومان زیانی مادی ده‌بێت به‌ڵام ئێستا من ناتوانم بڵێم ئه‌و زیانه مادیه چه‌نده؟".
AM:10:08:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت