نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئابی 2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 66 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 71 دۆلار و 96 سه‌نت فرۆشرا.
رۆژی 22ی حوزه‌یران رێكخراوی وڵاتانی به‌رھه‌مھێنی نه‌وت "ئۆپیك" رێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی به‌رھه‌می نه‌وتی خاو، بڕیاره‌كه‌ش له مانگی رابردووه‌وه كاری پێكرا.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش له كۆتایی ساڵی 2014وه به‌رزترین ئاستی بوو.
AM:09:18:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت