به‌وێنه..كوشتن و هه‌ڵواسینی سێ كه‌س له یه‌مه‌ن
سێ کوژراوەکە-یەمەن
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر لاقه‌كردنی كوڕێكی 10 ساڵان، به‌رپرسانی یه‌مه‌ن سێ كه‌سیان كوشت و دواتر هه‌ڵیانواسین.
سێ كه‌سه‌كه له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به‌رگی شینیان له‌به‌ركرا و ده‌ستیان كه‌له‌بچه كرا و له‌سه‌ر ده‌م دانران و پاشان به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه لە پشتەوە ێنج گولـله نرا به دڵی هەریەکەیانه‌وه، دوای دڵنیابونه‌وه‌ش له مردنیان، به كرێنێك هه‌رسێكیان به به‌رزی هه‌ڵواسران.
سێ كه‌سه‌كه تۆمه‌تباربوون به لاقه‌كردنی كوڕێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و دوای لاقه‌كردنیشی كوشتبویان، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە حوسییەکان دەستگیرکران کە ئێستا دەسەڵاتیان بەسەر پایتەختدا هەیە.
یه‌مه‌ن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه هێشتا سزای كوشتن و له‌سێداره‌دان له‌پای تاوانه‌كانی لاقه‌كردنی سێكسی و كوشتن و تیرۆر له‌ژێر یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌سه‌ر تاوانباراندا جێبه‌جێ ده‌كات.
PM:09:28:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 27728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت