‌نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 945 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: نرخی 100 دۆلار به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر 980 هه‌زار تمه‌ن بووه‌، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 12 هه‌زار و 850  دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار و 250 دینار بوو.


PM:08:20:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 16316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌