ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران رێككه‌وتن
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێكی نایاسایی له ئیسپانیاوه روبكه‌نه ئه‌ڵمانیا، دووباره بۆ ئیسپانیا بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ئیلۆنۆر بیته‌رمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تیناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان كۆتایی پێ هاتوه و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و په‌نابه‌ره له ئیسپانیاوه هاتوه‌ته ئه‌ڵمانیا، ئه‌وا به‌رلین په‌نابه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی مه‌درید ده‌كاته‌وه.
وتیشی گفتوگۆكان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌واو بوون و له شه‌ممه‌ی داهاتوشه‌وه رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، جه‌ختیشیكرده‌وه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌ڵمانیا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شی ئیسپانیا ناكات.
بیته‌رمان ئاشكراشیكرد كه سه‌رقاڵی هه‌مان گفتوگۆ و رێككه‌وتنن هه‌م له‌گه‌ڵ نه‌مسا كه هاوسێی وڵاته‌كه‌یه، هه‌م له‌گه‌ڵ یۆنان و ئیتالیاش بکەن، كه بونەتە ده‌روازه‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا.
بڕیاریشه شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا و ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌سمی سازبكه‌ن و پرسی كۆچ بابه‌تی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكه‌یان بێت.
دوای ناكۆكییه‌كی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر سیاسه‌تی كۆچ، حزبی مه‌سیحیی دیموكراتی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئێستای ئه‌ڵمانیا و حزبی مه‌سیحیی باڤاری به سه‌رۆكایه‌تیی زیهۆفه‌ر له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و جۆره رێككه‌وتنانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه گه‌یشتنه ئه‌نجام و حزبه‌كانی دیكه‌ش ئه‌ڵمانیاش پشتیوانی‌یان لێ‌كردن.
PM:07:37:08/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 14532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت