قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیا بۆ سه‌روو 300 كه‌س به‌رزبوه‌وه
وێرانەیەکی دوای بومەلەرزەکە
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیندۆنیسیا رایانگه‌یاند كه قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دورگه‌ی لۆمبۆك گه‌یشتوه‌ته 347 كه‌س و نزیکەی 70 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئاژانسی ئه‌نتارا-ی ناوخۆیی ئیندۆنیسیا ئاشكرایكرد كه راگه‌یاندنی ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بووه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئاب سازكراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جگەلە گیانلەدەستدانی ئەو 347 کەسە، ژمارەیەکی زۆر برینداربون و 70 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
ئاژانسەکە ئاشکراشیکردوە کە پرۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌و هاوڵاتیانی كه هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوه روخاوه‌كاندان، به‌رده‌وامه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ئابی 2018، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز دورگه‌ی لۆمبۆكی له ئیندۆنیسیا هه‌ژاند، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه له 7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر زیاتر بووه و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی ناوچەکەدا بووە.
ئاژانسی روبەڕوبونەوەی کارەساتەکان لە ئیندۆنیسیا رایگەیاند، بومەلەرزەکە لە دورگەیەکی گەشتیاری رویداوە له‌وكاته‌شدا و هۆشداری لە ئەگەری بەرپابوونی تسۆنامی درا.
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە لە هەمان دورگە رویدا‌و و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 162ی دیکەش برینداربوون و زیانیش بە هەزاران خانوو و دامەزراوەکانی ناوچەکە گەیشت.
ئیندۆنیسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەوتووەتە سەر هێڵی بومەلەرزە و له‌هه‌مانكاتدا ناوچه‌یه‌كی گڕکانیشه، به‌وهۆیشه‌وه ساڵانە چەندین بومەلەرزەی بەهێز و مامناوەند تیایدا رودەدات.
PM:07:09:08/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت