هاوسهری بەشار ئەسەد تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە
بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری
وێستگه نیوز ـ
ئەسما ئەسەد، هاوسهری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و یەکەم قۆناخی وەرگرتنی چارەسەریی دەستپێکردووە.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتیی سوریا، لە وێنەیەکدا بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەسمای هاوسهری لە نەخۆشخانە دەرکەوتووە.
سەرۆکایەتی سوریا ئهوهشی وتووه: "ئەسما ئەسەد تووشی گرێیەکی مەترسیدار بووە و قۆناخی یەکەمی چارەسەری دەستپێکردووە".
ئەسما ئەسەد لە دایکبووی 1975ی بەریتانیایە و لەساڵی 2000 ژیانی هاوسهری لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا پێکهێنا و خاوەنی سێ منداڵن.
لە لیستی سزای بەریتانیا بۆ سەر سوریادا 238 کەس ھەن کە ئەسما ئەسەد لە ریزبەندی 39ـیەمین کەسدایە. هاوسهرەکەی ئەسەد لە 26ی ئاداری 2016 خرابووە ناو لیستەکەوە.
هــ. ر
PM:06:30:08/08/2018
ئهم بابهته 40174
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت