یه‌كه‌م لێدوانی ئیلیسا دوای تووشبوونی به شێرپه‌نجه
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانبێژی لوبنانی ئیلیسا سوپاسگوزاری خۆی بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌ربڕی كه دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند تووشی شێرپه‌نجه بووه، پشتیوانی بوون.
ئیلیسا خانمه گۆرانبێژی لوبنانی له نوێترین ڤیدیۆكلیپی به‌ناونیشانی "بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی منیان خۆش ده‌وێت" رایگه‌یاند كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیلیسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتر بۆ هه‌وادارانی نووسی "ئێوه‌ن هۆكاری ئه‌وه‌ی واملێده‌كات به‌هێزبم و ته‌ندروستیم باش بێت، ئێوه هێزی منن، ئه‌م چیرۆكه سوپاسگوزاری منه بۆ ئێوه و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی منیان خۆش ده‌وێت".
له سه‌ره‌تای ڤیدیۆكلیپه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "شێرپه‌نجه ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه لای كه‌سی تووشبوو دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت وایلێده‌كات به ترسه‌وه پرسیار بكات ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی ژیانی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پزیشكه‌كه‌ی به سه‌رسوڕمانه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كاتێك پێیوتووه به ئازاره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و پێی راگه‌یاندووه "تۆ شێتیت، چونكه تێنه‌گه‌یشتووی له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ت هه‌یه و وا ژیانت به‌سه‌رده‌به‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رمات بووبێت".
ئیلیسا باسی له‌وه‌شكرد كه به چه‌ند ساتێكی قورس‌دا تێپه‌ڕیوه و رۆژانه له‌نێوان وه‌رگرتنی كۆرسی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه و تۆماركردنی كاره هونه‌رییه‌كانی له ستۆدیۆ كه سه‌ره‌ڕای توشبوونی به شێرپه‌نجه به‌رده‌وامبووه له كاره‌كانی، كاته‌كانی به‌سه‌ربردووه.
له كۆتایی ڤیدیۆكلیپه‌كه‌دا ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه هانی هه‌موو ئافره‌تانی داوه كه به پشكنینی پێشوه‌خته رووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كه ببنه‌وه و نووسیویه‌تی: "من چاك بوومه‌وه... به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌م گرت و به‌سه‌ریدا زاڵ بووم... پشتگوێی مه‌خه... رووبه‌ڕووی ببه‌ره‌وه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكلیپه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، چونكه پێشتر ئیلیسا به ره‌سمی باسی توشبوون و چاكبوونه‌وه‌ی به‌و نه‌خۆشییه نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:13:07/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10451
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت