نه‌فره‌تی كورسی.. مادۆرۆ یه‌ك جار و چافێز سێ جار
مادۆرۆ و چافێز
وێستگه نیوزـ
هه‌وڵی كوشتنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی پێشوو بۆ كوشتنی هۆگۆ چافێز، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته زیندوكرده‌وه كه سێ جار روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كوشتنی هۆگۆ چافێز دران، له‌لایه‌ك به‌سترانه‌وه به‌و دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیای هاوسێی و له‌لایه‌كی دیكه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته توندانه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه دژبه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له كاروباری وڵاته‌كه‌ی گرتبویه‌به‌ر.
كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2002
ئیڤا گۆلینگه‌ر، خانمه رۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ری ئه‌مریكایی به ره‌چه‌ڵه‌ك ڤه‌نزوێلی له راپۆرتێكدا كه مانگی نیسانی 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دیارترین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی روبه‌ڕوی چاڤێز بوه‌وه، له نیسانی 2002 بوو كه تیایدا كوده‌تای سه‌ربازی كرا و سه‌رۆك بۆماوه‌ی دوو رۆژ رفێنرا، به‌ڵام دوای راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه پڕجۆشه‌كه و هاتنه‌ده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كانی لایه‌نگری سه‌رۆك، چاڤێز له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا خرایه‌وه سه‌ر كورسییه‌كه‌ی".
ئه‌و خانمه ده‌ڵێت، "به‌یارمه‌تیی یاسای ده‌ستبه‌ركردنی زانیاریی ئه‌مریكا، به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌ستكه‌وتوه كه رێكخراو و ئاژانسه ئه‌مریكاییه‌كان له پشت ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌وه‌ی چاڤێزه‌وه بون".
ئیڤا گۆلینگه‌ر باس له هه‌وڵی دیكه‌ی دژبه چافێز و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه دوای ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه دراوه و تیایدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤه‌نزوێلا ده‌یان كه‌سی سه‌ربازیی كۆڵۆمبیایان له كێڵگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كاراكاس-ی پایته‌خت ده‌ستگیركرد.
هێرشكردنه‌سه‌ر كۆشكی كۆماری و كوشتنی چافێز
سه‌ربازه كۆڵۆمبییه‌كان له‌لایه‌ن رۆبه‌رت ئه‌لۆنسۆ، كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلی سه‌ركردایه‌تی ده‌كران و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌نیاز بووه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا هێرش بكاته‌سه‌ر كۆشكی كۆماری و چافێز بكوژێت.
كورسییه‌كه‌ی چافێز له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه باس له هه‌وڵی سێیه‌م بۆ كوشتنی هۆگۆ چافێز ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و سه‌رۆكه بۆ نیویۆرك و به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2006.
ده‌زگای ئاسایشی سه‌رۆكایه‌تیی ڤه‌نزوێلا به‌هۆی ئامێرێكی ئاشكراكردنی تیشكه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه تیشكدانه‌وه‌ی زۆر ئاست به‌رز له‌و كورسییه‌وه ده‌رده‌چێت كه بڕیاربوو چاڤێز له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ری دابنیشێت، ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌شی گه‌یشته ئه‌و سه‌ره‌داوه‌ی كه كه‌سێكی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌و هه‌وڵه تێوه‌گلاوه.
ئیڤا گۆلینگه‌ر باسی له چه‌ندین هه‌وڵی دیكه بۆ كوشتنی هۆگۆ چافێز كردوه كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌زگای هه‌واڵگریی ڤه‌نزوێلا ئاشكراكراون، یه‌كێك له‌وانه هه‌وڵه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2010 بوو ئه‌وكاته‌ی تیرۆرستێكی كوبا به‌ناوی فرانسیسكۆ ئاباركا ده‌ستگیركرا كه به‌رپرس بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی كوبا له ساڵی 1976.
فرانسیسكۆ له‌كاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بۆ ڤه‌نزوێلا ده‌ستگیركرا و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌وه‌دا نا كه بۆ كوشتنی چاڤێز هاتووه، دواتریش ئه‌و كه‌سه به‌هۆی ململانێی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له ساڵی 2013 گیانی له‌ده‌ستدا.
دیسان كۆڵۆمبیا و ئه‌مریكا
ئه‌مجاره و له‌دوای هۆگۆ چافێز، نۆبه‌ی نیکۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ئێستای ڤه‌نزوێلا هات، له رۆژی شه‌ممه 4ی ئابی 2018 و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازی و له‌وكاته‌ی سه‌رۆك وتارێكی پێشكه‌ش ده‌كرد، له‌پڕ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
له كاتی رووداوه‌كه‌دا مادۆرۆ ده‌رباره‌ی ئابوریی ڤه‌نزوێلا ده‌دوا و له‌پڕ ده‌نگ نه‌ما و په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی پچڕا و ناوبراو و كه‌سانی چوارده‌وری سه‌یری سه‌ره‌وه‌یی خۆیان كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ندین وێنه بڵاوكرانه‌وه كه تیایاندا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان مادۆرۆ ده‌پارێزن، هه‌روه‌ك وێنه‌یه‌كیش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسێكی سه‌ربازی برینداره و ده‌ستی به سه‌ریه‌وه گرتووه.
حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند كه هه‌وڵ دراوه به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه، نیكۆلاس مادۆرۆ تیرۆر بكرێت.
لای خۆیه‌وه مادۆرۆ رایگه‌یاند كه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌و پیلانێكی راستڕه‌وه‌كان بێت كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان په‌یوه‌ندیی به كۆلۆمبیا و ولایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكاوه هه‌یه، چونكه له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ڤه‌نزوێلیی دوورخراوه‌ی تیادا ده‌ژی.
PM:10:03:06/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4918
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت