هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا درا
وێستگه نیوز –
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازیدا هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا درا و گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراویش به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
رۆژی شه‌ممه نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازیدا وتارێكی پێشكه‌ش ده‌كرد و له پڕ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
له كاتی رووداوه‌كه‌دا مادۆرۆ ده‌رباره‌ی ئابووری ڤه‌نزه‌ویلا ده‌دوا له پڕ ده‌نگ نه‌ما و په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی پچڕا و ناوبراو و كه‌سانی چوارده‌وری سه‌یری سه‌رووی خۆیان ده‌كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ندین وێنه بڵاوكرانه‌وه كه تیایاندا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان مادۆرۆ ده‌پارێزن، هه‌روه‌ك وێنه‌یه‌كیش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسێكی سه‌ربازی برینداره و ده‌ستی به سه‌ریه‌وه گرتوویه‌تی.
حكومه‌تی ڤه‌نزه‌ویلا رایگه‌یاند كه هه‌وڵ دراوه به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه، نیكۆلاس مادۆرۆ تیرۆر بكرێت.
لای خۆیه‌وه مادۆرۆ رایگه‌یاند كه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه پیلانێكی راستڕه‌وه‌كان بێت كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان په‌یوه‌ندی به كۆلۆمبیا و ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكاوه هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ڤه‌نزه‌ویلی دوورخراوه‌ی تیادا ده‌ژی.
خۆرخی رۆدریگیز وه‌زیری راگه‌یاندنی ڤه‌نزه‌ویلا وتی: "له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاستی كاراكاسی پایته‌خت، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه ته‌قه‌مه‌نییان لێبه‌سترابوو، ته‌قینه‌وه".
سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا هیچ زیانێكی پێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام خۆرخی رۆدریگیز رایگه‌یاند كه حه‌وت سه‌ربازی پاسه‌وانی نیشتمانی برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش، گروپێكی نه‌ناسراو كه ناوی "بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كراسیان له‌به‌ردایه"ی له خۆی ناوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بۆ هێرشه‌كه دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان ناردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
گروپه‌كه باسی له‌وه كرد كه له 2014دا دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه نه‌یاره‌كانی مادۆرۆ كۆبكاته‌وه و "سه‌لماندمان كه ئه‌وان پارێزراو نین، ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته و هیچی تر".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستوور پێشێل ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆیان به‌كارده‌هێنن له ده‌سه‌ڵاتدا، پێچه‌وانه‌ی شه‌ره‌فی سه‌ربازییه".
لای خۆیه‌وه مادۆرۆی چه‌پڕه‌و كه له 2013دا و دوای كۆچی دوایی هۆگۆ چافێز سه‌رۆكایه‌تی ڤه‌نزه‌ویلای گرته‌ده‌ست، له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "هه‌وڵی تیرۆر كردن بووه، ویستیان من تیرۆر بكه‌ن".
مادۆرۆ، خوان مانوێل سانتۆس سه‌رۆكی كۆلۆمبیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام وتی: "خوان مانوێل سانتۆس له‌پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه بۆ بۆگۆتا ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی كۆلۆمبیاش، لێدوانه‌كه‌ی مادۆرۆی به "بێ به‌ها" وه‌سف كرد و رایگه‌یاند كه خوان مانوێل سانتۆس له ئاهه‌نگێكی خێزانیدایه و بیر له شتی تر ناكاته‌وه به‌تایبه‌ت رووخانی حكومه‌ته بیانییه‌كان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:08:43:05/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 42918
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت