له 23 ده‌قیقه‌دا 255 شیش گۆشتی خوارد
وێستگه نیوز –
كچێكی تورك یاساكانی سروشتی شكاند و توانی له ماوه‌ی 23 ده‌قیقه‌دا 255 شیش گۆشت بخوات.
له پێشبڕكێیه‌كدا له چێشتخانه‌یه‌كی شاری ئه‌نتاڵیا جیرن یه‌ڵماز كچه خوێندكاری توركی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ماوه‌ی 23 ده‌قیقه‌دا حه‌وت كیلۆگرام كێشی زیادیكرد.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه جیرن یه‌ڵماز توانی له ماوه‌ی 23 ده‌قیقه‌دا 255 شیش گۆشت بخوات و به‌وهۆیه‌وه مۆبایلێكی زیره‌كی وه‌ك خه‌ڵات پێدرا، سه‌ره‌ڕای ده‌رفه‌تی سه‌ردانكردنی چێشتخانه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌خۆڕایی.
جیرن یه‌ڵماز وتی: "له كاتی خواردنه‌كه‌دا ده‌ترسام گه‌ده‌م بته‌قێته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌مویست ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ بۆ مێژوو تۆمار بكه‌م".
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ش وتی: "به‌ڕاستی جیرن یه‌ڵماز تووشی شۆكی كردم، كه‌س چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد ئه‌و هه‌مووه بخوات".
وتیشی: "به‌ڵام من چاوه‌ڕوانم ده‌كرد ئه‌و هه‌موو گۆشته‌ی بۆ بخورێت، چونكه كه ده‌ستی كرد به خواردن وا ده‌یخوارد كه له ژیانیدا نانی نه‌خواردبێت".
ئه‌و پێشبڕكێیه جێ بایه‌خی به‌شێكی زۆری دانیشتوانی توركیایه و له شاره جیاوازه‌كانه‌وه رووده‌كه‌نه ئه‌نتاڵیا بۆ بینینی و خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ش به‌ڵێنی دا هه‌ر كه‌سێك بتوانێت 400 شیش گۆشت بخوات، پاسكیلێكی كاره‌بایی به خه‌ڵات پێبدات.
PM:10:39:02/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 36317
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت