خاسیه‌ته نوێیه‌كه‌ی واتس ئاپ به‌كارهێنه‌رانی سه‌رسام كردوه
وێستگه نیوزـ
له چه‌ند رۆژی رابردودا ئاپی واتس ئه‌پ ، كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیكردن له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه، خاسیه‌تێكی نوێی خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌وادارانی ئه‌و ئاپه پێی سه‌رسام بن.
واتس ئه‌پ وشه‌ی Forwarded – دوباره ناردنه‌وه-ی بۆ كورتهنامهكانی زیاد كرده‌وه و له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كورته‌نامه‌ی یه‌كێكی دیكه بۆ كه‌سێك بنێرێت، ئاپه‌كه پێی ده‌ڵێت كه ئه‌م كورته نامه‌یه هی خۆی نییه و نامه‌ی كه‌سێكی دیكه‌یه بۆی ره‌وانه كردوه.
ئه‌مه به‌كارهێنه‌رانی سه‌رسامكرد، چونكه له‌مه‌ودوا ده‌زانن له‌بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی ئه‌و كورته‌نامه‌یه كێیه كه بۆیان دێت.
زیادكردنی ئه‌و خاسیه‌ته و نوێكردنه‌وه‌ی ئاپه‌كه دجوای ئه‌وه هات كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به كورته‌نامه‌ی ساخته له واتس ئه‌په‌وه ده‌ربڕدرا، به‌تایبه‌ت له هندستان كه بوه‌ته‌هۆی رودانی چه‌ند تاوانێكی كوشتن، ئاشكراش بوه كه به‌هۆی ئه‌و نامه ساختانه‌وه له مانگی ئایاری رابردوو تائێستا 29 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی هندستان كوژراون.
كۆمپانیای فه‌یسبوك كه خاوه‌نی ئاپی واتس ئه‌په له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته بنبڕبكات به‌تایبه‌ت له واتس ئه‌پدا كه یه‌ك ملیۆن به‌شداربووی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و خاسیه‌ته نوێیه‌ش، ده‌بێت به‌كارهێنه‌ر ئاپه‌كه له مۆبایبهكهدا بۆ دوا ڤێرژن نوێ بكاته‌وه.
PM:06:42:22/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت