تره‌مپ: له ئه‌مڕۆوه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا گۆڕانكاری به‌سه‌رهات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆی به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه پـێشتر هه‌رگیز وا خراپ نه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌مڕۆوه له پاش كۆبوونه‌وه‌ی هیلسنكی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆكی روسیا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی: دیپـلۆماسیه‌ت و وتووێژكردن باشتره له ناكۆكی و دژایه‌تیكردن".
وتیشی: "وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نیـیم بڕیارێكی سیاسی بده‌ن ته‌نیا بۆ قایلكردنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات".
تره‌مپ جارێكی تر ره‌تیكرده‌وه روسیا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن لێی ده‌سـتێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2017ی ئه‌مریكا كردبێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووم به سه‌رۆك".
لای خۆیه‌وه ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆكی روسیا ره‌تیكرده‌وه كه ده‌سـتێوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌بووبێت.
سه‌باره‌ت به سوریاش، ترامپ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "وتووێژێكی دوورودرێژمان له باره‌ی سوریاوه ئه‌نجامداوه".
باسی له‌وه‌شكرد كه بۆ سه‌رۆكی روسیای روونكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات ئێران سوودمه‌ندبێت له هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی داعش".
تره‌مپ ئاشكراشیكرد كه له‌گه‌ڵ پوتن رێككه‌وتووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌ردوو وڵات له باره‌ی سوریاوه.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مریكا و روسیا له پاراستنی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هاوكار ده‌بن.
لێدوانه‌كانی ترمپ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌د کاردانەوەی لێکەوتەوە و سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی خۆی "كۆمارییه‌كان" و سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس ره‌خنه‌ی توندیان له ناوبراو گرت.
میچ ماكۆنیل سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا "كۆنگرێس" وتی: "پێویسته تره‌مپ تێبگات كه روسیا هاوپه‌یمانمان نییه".
لای خۆیه‌وه چاك شومه‌ر سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس تره‌مپی به "مه‌ترسیدار و لاواز" وه‌سف كرد.
چاك شومه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لێدوانی "نابه‌رپرسانه و مه‌ترسیدار و لاواز"ی له‌به‌رده‌م هاوتا روسییه‌كه‌ی داوه.
سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس له تویته‌ر نووسی: "تاكه‌پرسێك كه ئێستا له كۆنگرێس ده‌خرێته‌ڕوو ئه‌وه‌یه بزانرێت پاڵنه‌ری تره‌مپ چییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بخات".
هاوكات جۆن مه‌كین سیناتۆری كۆمارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی هلسنكی به "هه‌ڵه‌یه‌كی كاره‌ساتاوی" و پاشه‌كشه‌یه‌كی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌سف كرد و تره‌مپی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه.
PM:11:55:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2782
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت