به‌وێنه و ڤیدیۆ... ئۆتۆمبێلێكی ده‌گمه‌نی سه‌دام حسێن نمایشكرا
وێستگه نیوز –
پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێلێكی ده‌گمه‌نی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراقی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "
Detroit Free Press"ی ئه‌مریكی، رۆژی چوارشه‌ممه 11ی ته‌مموز ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌دام حسێن كه له جۆری "Bentley"یه و مۆدێلی 1958ه له پێشانگای ئۆتۆمبێلی "Concours d'Elegance" له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایش كراوه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌كه، ئۆتۆمێله‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له فیلمی "شا غازی" نمایش كرا و سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عیراق پێی سه‌رسام بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی كه نازناوی "ئه‌لجه‌نابی" بوو، قایل نه‌بوو بیفرۆشێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا و تا پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له 2003دا له گه‌راجی یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌دام مایه‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش، له كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر كۆشكه‌كانی سه‌دام له 2003دا زیانی زۆر به ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دواتر هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی جین جۆرج له خاوه‌نه عیراقییه‌كه‌ی كڕیوه‌ته‌وه.
كۆمپانیای " finch motor works"ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاككرده‌وه و به‌ته‌واوی نۆژه‌نی كردووه وه‌ك چۆن له 1958دا دروستكراوه.
ئۆتۆمبێله ده‌گمه‌نه‌کە تابلۆكه‌ی به‌غداد/ عیراقه و یه‌كێكه له 31 ئۆتۆمبێلی له‌وجۆره كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:10:39:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 122963
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت