نوێترین به‌رهه‌می وێنه‌گرت
وێستگه نیوز –
خانمه هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ رایگه‌یاند كه نوێترین به‌رهه‌می وێنه‌گرتووه كه گۆرانیه‌كی ته‌واو عاشقانه‌یه و بۆ پیرو لاوان و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ئه‌بێت.
تارا ره‌سوڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ كۆتاییهات به كاری وێنه‌گرتنی نوێترین به‌رهه‌مم كه له ئاوازی هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیره) و هۆنراوه‌ی (سامی ئه‌رگوشیه)".
تارا ره‌سوڵ نووسیویه‌تی: "وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی یوسف له‌شكریه و دابه‌شكردنی ئاریۆس حه‌مه سه‌عیده".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت: "به‌قسه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌نانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌رهه‌مه‌كه‌ن له ساڵی 2018 هه‌تا ئێستا هیچ كارێكی ئاواجوانی هونه‌ری پێشكه‌ش نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گۆرانیه‌كه له‌ڕووی ڤیدیۆكلیپ و كاری ده‌رهێنان و ئاواز و هۆنراوه‌وه له ئاستێكی زۆر به‌رزی هونه‌ریدایه، ئینشاڵا له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك له رێگه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كوردیه‌كان و سۆسیال میدیاوه گوێبیستی گۆرانیه‌كه ئه‌بن و ڤیدیۆكلیپه‌كه‌ی ئه‌بینن".
راشیگه‌یاند كه "گۆرانیه‌كه ته‌واو عاشقانه‌یه بۆ پیرو لاوان و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ئه‌بێت، هیوا دارم به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".
PM:10:18:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3734
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت