له‌ماوه‌ی 3 مانگدا 5 جار یانسیبی بۆ ده‌رچووه
وێستگه نیوزـ
له‌وانه‌یه به‌خت له‌ژیاندا بۆ ته‌نها یه‌كجار یاوه‌ری كه‌سێك بێت یانسیبێك به‌رێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز رێككه‌وتووه یه‌كێك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 5 جار یانسیب به‌رێته‌وه؟
ئه‌مه له كارلۆ ماسیتی ته‌مه‌ن 59 ساڵی ئوسترالی رویداوه كه دانیشتوی خۆرهه‌ڵاتی شاری سدنییه و لەماوەی تەنها 90 رۆژدا 3 ملیۆن دۆلاری بە کڕینی بلیتی یانسیب بردوه‌ته‌وه.
كارلۆ له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا دوو جار یانسیبی به بڕی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رچووه، 500 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی دیكه‌شی له جاره‌كانی داهاتوودا بردوه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی گرتەکەی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كارلۆ ده‌ڵێت: "هیچ ئامۆژگارییه‌كم بۆ هیچ كه‌سێك نییه چۆن بتوانن یانسیبیان بۆ ده‌رچێت، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بلیت ده‌كڕێت و شته‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به به‌خته‌وه هه‌یه".
له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیشدا كارلۆ بڕیاریداوه 50 هه‌زار دۆلار بۆ یه‌كه‌یه‌كی پزیشكیی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ببه‌خشێت.
PM:09:48:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت