شاسوار عه‌بدولواحید: پێویسته له هه‌رێم خه‌ڵك خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه ئه‌نجام بده‌ن
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی له شاره‌كانی عیراق بوونه‌ته هۆی خۆپیشاندانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بوونیان هه‌یه و پێویسته له‌هه‌رێم خه‌ڵك خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه ئه‌نجام بده‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا وتی: "ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له باره بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی مه‌نده‌نیانه‌ی تێدا بكرێت، چونكه كێشه‌كانی كه‌می خزمه‌تگوزاریی و كاره‌با و ئاو له‌هه‌رێم زیاترن وه‌ك له‌و كێشانه كه ئێستا به‌هۆیه‌وه له‌چه‌ند شارێكی عیراق خه‌ڵك خۆپیشاندان به‌هۆیانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دا بووبێت ئه‌وا پارتی له كێشه‌یه‌كی گه‌وره رزگار كردووه".
وتیشی: "پارتی ده‌نگ به پڕۆژه یاسایه‌ك نادات كه زیانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ده‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیش بكرایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رۆكێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ببینێت كه گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره ده‌بوو".
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه "باوه‌ڕمان به چه‌ك نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌نابردن بۆ چه‌ك ئه‌نجامی ئه‌وتۆی نابێت، تائێستا باوه‌ڕمان به هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجامی نابێت ئه‌گه‌ر هێزی مه‌ده‌نی له پشته‌وه نه‌بێت".
PM:09:13:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت