پۆلیس: له رووداوێكدا ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له رووداوێكی ھاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی شۆڕش - سه‌نگاو ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2018/7/16 له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی شۆڕش - سه‌نگاو دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا دا.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامی پێكدادانی ھه‌ردوو ئۆتۆمبێل له جۆری پیك ئاب دێر و پیكئاب تاك، سه‌رنشینێكی ئوتومبیلی دووه‌م گیانی له‌ده‌ست دا".
وتیشی: "سه‌رنشینه‌كه ناوی (ش.ع.م.)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1955ه و پیشه‌ی ژنی ماڵه و دانیشتوی قه‌زای كفریه".
روونیشیكرده‌وه كه "دوای روداوه‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆڕشه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و شۆفێری یه‌كه‌م به‌پێی ماده‌ی 24ی ھاتوچۆ له‌ئێستادا به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".
PM:07:11:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت