كۆمسیۆن ژماره‌ی دا به لیست و قه‌واره‌كان
وێستگه نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان تیروپشكی بۆ پێدانی ژماره به لیست و قه‌واره‌كان كرد تا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر تیروپشكی بۆ پێدانی ژماره به لیست و قه‌واره‌كان كرد تا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
به‌ر له ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 10 قه‌واره و لیست و هاوپه‌یمانی.
داواشی له لیست و قه‌واره‌كان كرد هاوكاریان بن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره 30ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی تیروپشكهكهیه:
1-پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 183.
2-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ژماره 105.
3-حزبی شیوعی كوردستان ژماره 164.
4-هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ژماره 172.
5-هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م ژماره 127.
6-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ژماره 194.
7- به‌ره‌و ئیسڵاح ژماره 119.
8-پارتی پارێزگارانی كوردستان ژماره 156.
9- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ژماره 148.
10- نه‌وه‌ی نوێ ژماره 134.
ژمارەی قەوارە سیاسییەکانی تورکمانەکانیش بەمشێوەیەیە:
1-پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ژماره 215
2-بزوتنەوەی بروسکەی تورکمانی ژماره 246
3-لیستی تورکمانی هەولێر ژماره 267
4-پارتی چاکسازی تورکمانی ژماره 258
5- لیستی تورکمانی دیموکراتی ژمارە 203
6- لیستی بەرەی تورکمانی عیراقی ژمارە 272
7- هاوپەیمانی تورکمانی هەولێر ژمارە 239
PM:06:36:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت