پیره‌مه‌گرون..هاوڵاتییه‌ك كه‌وته ژێر تراكتۆر و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون-ی سه‌ربه قه‌زای دوكان له پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییه‌ك كه‌وته‌ژێر تراكتۆر و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، لەناحیەی پیرەمەگرون بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا .
پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاندوه كه روداوه‌كه لە سایلۆی پیرەمەگرون رویداوه و تیایدا هاوڵاتی (أ، س، ع) لەدایكبووی 1949، بەهۆی شلانیەوە لەلایەن تراكتۆرەوە كە سەرقاڵی گەنم داگرتن بووە، گیانی دەستداوه .
وتیشی: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی قوربانییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی لەشاری سلێمانی كرا .
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو تۆمەتباری ڕوداوەكەش بە پێی ماددەی 24ی هاتوچۆ و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە .
PM:06:34:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت