كۆبوونەوەی لیژنەی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی دواخرا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كۆببنەوە، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە دواخرا.

دانا شەهید جەزا، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە 18-7-2018 بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی پارێزگا لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخراوە.

وتیشی: "دیارە لیژنەی وزەش دەیانەوێت لەگەڵ پارێزگار كۆببنەوە، بۆیە رەنگە كۆبوونەوەی هەردوو لیژنەكە لەگەڵ پارێزگار پێكەوە ئەنجام بدرێت".

لە مانگی رابردووشدا لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەنزین لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە.


PM:03:51:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت