کارمەندێکی‌ پۆلیسی سلێمانی بری‌ 40 هەزار دۆلار بۆ خاوەنەکەی‌ گه‌ڕانده‌وه‌

‌وێنەی دەستە چەپ کارمەندەکەی پۆلیسە

وێستگه‌ نیوز ـ

كارمه‌ندێكی پۆلیسی بنكه‌ی كوردسات له‌ سلێمانی بڕی 40 هه‌زار دۆلار (چوار ده‌فته‌ر دۆلار) بۆ بنه‌ماڵه‌ی هاوڵاتییه‌ك گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنابوو.


پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، "پاش ئەوەی‌ رۆژی‌ 2ی ته‌مموزی 2018، هاوڵاتییەک لەگەڕەکی‌ هاوکاری‌ کۆتایی بەژیانی‌ خۆی‌ هێنا، کارمەندی‌ ئێشکگری‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ کوردسات (ر.پ6  رێباز حەمە فایەق حەمە عارف) چوه‌تە شوێنی‌ رووداوەکەو بەشێوەیەکی‌ یاسایی کارەکانی‌ ئەنجامداوەو لە ژووری‌ کۆچکردودا بری‌ 40 هەزار دۆلاری‌ دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا هیچ کارمەندێکی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ناوبراو ئاگاداری‌ دۆزینەوەی‌ ئەو برە پارەیە نەبوون‌ و بنەماڵەی‌ کۆچکردووەکەش بێ ئاگابوون کە کوڕەکەیان ئەو بڕە پارەیەی هەبووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لەبەرامبەر ئەو چالاکییەدا عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاس‌ و پێزانینی خۆی‌ ئاڕاستەی‌ ئەو کارمەندە کردوه‌ و هیوای‌ خواستووه‌ نمونەی‌ ئەو کارمەندە لەناو هێزەکانی‌ پۆلیسدا زۆر بێت.

عەمیدئاسۆ تەها عەبدولکەریم جەختی لەوەکردەوە کە ئەم کارە ئەو راستییە دوپاتدەکاتەوە کە ھێزەکانی پۆلیس بەوپەڕی دەستپاکی و ئەمانەتەوە کارەکانیان رادەپەڕێنن.

هــ. ر


PM:01:35:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 37314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو