میری كوه‌یت لەسەر خۆپیشاندانەکان چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا

‌میری کوەیت

وێستگه‌ نیوز ـ
میری کوەیت و سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، میری کوەیت ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی عیراق.


نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تەمموزی 2018، شێخ سەباح ئەحمەد، میری کوەیت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە و لە پەیوەندییەکەدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عیراق لە داهاتوودا نیشانداوە.

نووسینگه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، میری کوەیت جەختی لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عیراق کردووەتەوە بۆ دووبارە بونیادنانەوە و دروستکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە پارێزگای بەسرە.

لەهەفتەی رابردوو خۆپیشاندان باشووری عیراقی گرتووەتەوە و بەتایبەت لە بەسرە کە خۆپیشاندان لەو پارێزگایەوە دەستیپێکرد، خەڵک داوای خزمەتگوزاری دەکەن لە پارێزگاکەیان کە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانیان ئاوی خواردنەوەیه‌.

هــ. ر


PM:11:58:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 11995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو