سبه‌ینێ كۆتایی به خشته‌ی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی مووچه ده‌هێنرێت
هێشتا بەشێک لە وەزارەت و فەرمانگەکان چاوەڕوانی مووچەن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، كۆتایی به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه ده‌هێندرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەزگای مین دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ی مانگی نیسان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نیشنانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره ده‌كرێت كه به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات.
هــ. ر
PM:09:44:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 17982
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت