له‌به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵیان كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له شۆفێرێكی تاكسی رویداوه كه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه له‌پێناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و پاره‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ كراوه.
رۆژنامه‌ی نه‌هار بڵاویكرده‌وه كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوكردنی خوێندن مۆڵه‌تی شۆفێریی ده‌رهێناوه و له نوسینگه‌یه‌كی به‌كرێگرتنی تاكسی له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه ده‌ستی به‌شۆفێری كردوه.
گه‌نجه‌كه به‌ناوی كه‌ریم عیسام، چالاك و پڕهیوا بووه و نزیكه‌ی 10 كاتژمێر له‌پێناو هێنانه‌دیی خه‌ونه‌كه‌ی بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلێك كاری كردوه.
رۆژێك په‌یوه‌ندی به نوسینگه‌وه ده‌كرێت و داوای تاكسی ده‌كرێت، عیسامیش سلف لێ ده‌دات و به‌ره‌و ئه‌و ناونیشانه ده‌ڕوات كه پێی دراوه، گه ده‌گاته شوێنه‌كه دوو كه‌سی نه‌ناسراو سه‌رده‌كه‌ون و دوای نزیكه‌ی 15 خوله‌ك له رۆیشتن پاكه‌تێك شه‌ربه‌ت ده‌ده‌نه گه‌نجه‌كه تا بیخواته‌وه و تینویه‌تیی بشكێت، ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی بزانێت مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه، ده‌یخواته‌وه و پاشان هه‌ست به گێژبوون ده‌كات.
یه‌كێك له دوو كه‌سه‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرێت و ئه‌وی دیكه‌ش ده‌ستوقاچی ده‌به‌ستێته‌وه و پاشان ده‌گه‌نه لای كه‌سی سێیه‌م كه له پلانه‌كه‌دا به‌شداره، هه‌رسێكیان پێكه‌وه چاڵێكی گه‌وره بۆ گه‌نجه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نن و زینده‌به‌چاڵی ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبیل و چی پاره‌ی پێ بووه ده‌یبه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس كه لە تۆمەتبارەکانەوە وەرگیراوە، لەکاتێکدا نوسینگه‌کە به‌دوای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و كه‌سوكاری گەنجەکەش به‌دوای كوڕه‌كه‌یاندا دەگەڕان، سێ تۆمەتبارەکە سەرقاڵی خەرجکردنی پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه بوون له "رابواردن و خواردنی مادده‌ی هۆشبه‌ردا".
رۆژ هات و رۆژ تێپه‌ڕی تا كه‌سوكاری گه‌نجه‌كه بڕیاریاند سکاڵا لای پۆلیس تۆمار ده‌كه‌ن، پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌یەکی چڕ کرد و له دواجاردا به‌دوای دوا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا رۆیشتن كه بە گەنجەکەوە کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پۆلیس به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه هه‌رسێ تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و ئه‌وانیش دوای دانپێدانان بە تاوانەکەیاندا شوێنی زینده‌به‌چاڵكردنی كه‌ریمیان به پۆلیس وت، كه‌سوكاری ستەملێکراوەکەش داوایان له دادگا كردوه به كوشتنی ئه‌و تاوانبارانه، تۆڵه‌ی كوڕه بێتاوانه‌كه‌یان بسەنێت.
PM:09:37:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 10104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت