رێگای کۆیە..لە روداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس سوتان
وێستگه نیوزـ
لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە، دوو کەس سوتاون و یهكێكی دیكهش برینداربوو.
عەقید زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبیلێلکی تویوتای بارهەڵگر و پاسێکی نەفەرهەڵگر رویداوە.
ئاشكراشیكرد هۆکارەکەی پابەند نەبوون بووە بە یاساکانی هاتوچۆ، چونکە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنێکدا پێشڕەویکردوە کە هێمای قەدەغە لە تەنیشت جادەکە هەبووە و هێڵی نەپچڕاویش هەبووە.
عەقید زاهیر وتیشی: "لەئەنجامی روداوەکە تۆیۆتاکەکە سوتاوە و بەهۆی سوتانی تەرمی شۆفێر و سەرنشینەکەی دیکە لەنێو تۆیۆتاکە، تەرمەکان نەناسراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون".
PM:04:42:15/07/2018
ئهم بابهته 4380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت