به‌رپرسێكی پارێزگای میسان رایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بینای قایمقامیه‌ت و ماڵی قایمقامیان سوتاندوه و 23 كه‌سیش برینداربوون.
عه‌لی عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای میسان به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: خۆپیشانده‌رانی توڕه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2018، بینای قایمقامیه‌ت و ماڵی قایمقامیان سوتاندوه.
ئاشكراشیكرد كه 23 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی میسان و 6 له‌برینداره‌كان گولـله‌یان به‌ركه‌وتوه.
رۆژی شه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2018 خۆپیشاندان له پارێزگاكانی به‌سره و دیوانیه و زیقار و میسان و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و واست و بابل سازكرا و هاوڵاتیانی ناڕازی داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دابینكردنی ئاو و كاره‌با و نه‌هێشتنی بێكاری و بنبڕ:ردنی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران دوای گه‌مارۆدانی دیوانی پارێزگای كه‌ربه‌لا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، چونه ناو بینای پارێزگا، له ناوه‌ڕاستی پارێزگای نه‌جه‌فیش دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و 8ی دیكه‌ش برینداربوون به‌ده‌ستی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناڕازی هه‌وڵیاندا بچنه سه‌ر باره‌گای ئه‌و گروپه.
بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ش، به‌رپرسانی پارێزگای نه‌جه‌ف به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كاره‌بایان به ته‌واوه‌تی له خه‌ڵكی بڕی.
PM:04:00:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه