دوو هێڵی ئاسمانی گه‌شته‌كانیان بۆ نه‌جه‌ف راگرت
وێستگه نیوز –
هه‌ردوو هێڵی ئاسمانی فلای دوبه‌ی ئیماڕاتی و شاهانه‌ی ئوردونی گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف راگرت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێڵی ئاسمانی شاهانه‌ی ئوردونی رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه تا كاتێكی نادیار گه‌شته‌كانی له عه‌مانه‌وه بۆ شاری نه‌جه‌ف راده‌گرێت.
كۆمپانیاكه وتی: "راگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی رووداوه ئه‌منییه‌كانی شاری نه‌جه‌ف و به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یه".
لای خۆیه‌وه كۆمپانیای فلای دوبه‌ی ئیماڕاتی رایگه‌یاند كه گشته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
فلای دوبه‌ی ئیماڕاتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "گه‌شته‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و تا 22ی ئه‌م مانگه راده‌گیرێت".
رۆژی هه‌ینی سه‌دان خۆپیشانده‌ر هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان راگرت.
له هه‌فته‌ی رابردووه دانیشتوانی پارێزگای به‌سره باشووری عیراق كه زۆربه‌یان شیعه مه‌زھه‌بن ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كردووه و داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ دابین بكرێت.
دواتر خۆپیشاندانه‌كان ته‌شه‌نه‌یان كرد بۆ چه‌ندین پارێزگای تر وه‌ك نه‌جه‌ف، میسان، زیقار، كه‌ربه‌لا و به‌غدای پایته‌خت.
PM:02:58:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت