ژنێك له‌مردن رزگار كرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆرش توانییان ژنێك له‌مردن رزگار بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردو هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆرش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به‌بونی ته‌رمی ژنێك له‌گوندی (نوری)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شۆرش".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و بریندار كراوه".
پۆلیسی سلێمانی وتی: "ژنه‌كه ناوی (ب، ت، ق)و له‌دایكبوی 1997ه و ئاسه‌واری سێ فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وته‌ی لێوه‌رگیراوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌لایه‌ن براكه‌ی و مامیه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕشه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچووه.
PM:02:17:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت