به‌رپرسێكی پارتی: شه‌رمه‌زارییه بۆ حكومه‌تی عیراق شارێكی وه‌ك به‌سڕه ئاوی خواردنه‌وه‌ی نه‌بێت
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه لایه‌نی سیاسی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوون، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شه‌رمه‌زارییه بۆ حكومه‌تی عیراق دوای 15 ساڵ حوكمڕانی شارێكی وه‌ك به‌سڕه ئاوی خواردنه‌وه‌ی نه‌بێت.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ھاووڵاتیانی باشووری عیراق و شاری به‌سڕه به تایبه‌ت، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش خۆپیشاندانی به‌رفراوانی باشووری عیراق به‌رده‌وامی ھه‌یه و به‌پێی ئاژانسه‌كانی ھه‌واڵیش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و برینداربوون.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه "سیسته‌می حوكمڕانی له عیراق نادروسته، ئه‌و نادروستییه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌دای كاره‌كانی حكومه‌ت و سلوكی حزبه سیاسییه‌كان ھه‌یه..".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها وتی: "ئه‌وه‌ی له شاری به‌سڕه رووی دا داخوازیی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی به‌سڕه‌یه، كه داخوازیی زۆر ساده و ئاسایین و ده‌ستوور ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كه مافی ھه‌موو ھاووڵاتیه‌كی عیراقه".
وتیشی: "شه‌رمه‌زارییه بۆ حكومه‌تی عیراق داخوازیی خه‌ڵكی به‌سڕه جێبه‌جێی نه‌كات، چونكه ئه‌وان ته‌نھا داوای ئاو و كاره‌بایان كردووه".
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی به مایه‌ی داخی ده‌زانێ ھه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عیراق بوون و روونیكرده‌وه كه "ئه‌و خۆنیشاندانه‌ی به‌سڕه له 400 كه‌س زیاتر نه‌بوو، به‌ڵام كێشمه‌كێشی سیاسی و ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری رابردووی عیراق، ته‌سفیه حیساباتی شه‌خسی و حزبی توانی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ببات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه ره‌وشی حزبه‌كانی عیراق ھۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موو چركه‌یه‌ك پێكدادان روو بدات.. هه‌ڵبه‌ت شه‌رمه‌زارییه مه‌رامی حزبی و سیاسی تێكه‌ڵ به داخوازیی خه‌ڵكی سڤیل بكرێت، بێگومان به لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عیراق ته‌واو نابێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه"شتێك به ناوی حكومه‌ت له عیراقدا نه‌ماوه، چونكه خوولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كۆتایی ھاتووه، واته حكوومه‌تیش كۆتایی هاتووه".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك له‌ماوه‌ی پازده ساڵدا نه‌یتوانیبێت داخوازیی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێبه‌جێی بكات، ئه‌وا له ماوه‌ی چوار بۆ پێنج مانگدا ناتوانێ جێبه‌جێیان بكات، ئاخر ناكرێت داخوازیی ھاووڵاتیان پشتگوێ بخرێن كه ھه‌موو ئه‌و داخوازیانه شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستووری و ئایینی‌یان ھه‌یه".
PM:02:07:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 8446
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت