سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دوو یاسای په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوز -
به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 15.07.2018 سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دوو یاسای په‌سه‌ند كرد.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به ئیمزای د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ردوو یاسای ژماره 10ی ساڵی 2018 یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ویاسای ژماره 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن به‌یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 ده‌رچوواندن.
یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌دانیشتنی ژماره 6ی رۆژی 2018/7/11 و یاسای كارپێكردن به‌یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرله‌دانیشتنی ژماره 2ی رۆژی 2018/7/10 رێكاره یاساییه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌نجامدراوه.
PM:01:47:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت