خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌سره گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت
دیمەنێکی رۆژانی رابردووی خۆپیشاندان
وێستگه نیوز –
جارێكی تر خۆپیشاندان له شاری به‌سره ده‌ستی پێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به چه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشانده‌ران له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عیراق وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك كاره‌با، ئاو و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه و ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه.
ملازمی یه‌ك جه‌بار مه‌نسوری ئه‌فسه‌ر له پۆلیس به‌سره رایگه‌یاند كه وێرای ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه‌ی كه گیرابووه‌به‌ر، ده‌یان خۆپیشانده‌ر ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره.
جه‌بار مه‌نسوری وتی: "ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی ته‌قه به ئاسماندا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره دوور بخه‌نه‌وه و بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی به‌سره باسی له‌وه‌شكرد كه به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و بڵاوه پێكردنیان و پاراستنی سه‌روه‌ت سامانی گشتی، ھێزی ئه‌منی پشتیوانی گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره.
وتیشی: "ھێزه ئه‌منییه‌كان ھه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خێوه‌تی خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری پۆلیس له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چوار هاوڵاتی برینداربوون.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه دانیشتوانی پارێزگای به‌سره باشووری عیراق كه زۆربه‌یان شیعه مه‌زھه‌بن ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كردووه و داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ دابین بكرێت.
PM:12:50:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت