به‌رپرسێكی‌ عیراق له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لابرا


وێستگه‌ نیوز –
وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق بڕیاری‌ دا به‌ لابردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ شاری‌ نه‌جه‌ف له‌ پۆسته‌كه‌ی‌.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ قاسم ئه‌عره‌جی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق عه‌مید كازم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ شاری‌ نه‌جه‌فی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق، لیوا عه‌لا غه‌ریب-ی‌ راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دۆسێی‌ ئه‌منی‌ پارێزگای‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ببات.

چه‌ند رۆژێكه‌ هاوڵاتیان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای‌ عیراق به‌ پارێزگای‌ نه‌جه‌فیشه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌ و داوای‌ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ وه‌ك ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن.


PM:12:36:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو